Dildar Baykan
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌بڕیاری وڵاته‌كه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
پۆمپیۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تییه، نووسیوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستا".
پۆمپیۆ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پڕۆژه‌بڕیاری ئه‌مریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی چه‌ك بۆ سه‌ر ئێران له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ره‌ت كرایه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ماوه‌یه‌كی درێژ كه ١٠ ساڵه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سنوورداركردنێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ئارادا بێت رێگه‌ی كرده‌وه بۆ كڕین و فرۆشتنی چه‌كی كلاسیكی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی یه‌كێكه له پێشه‌نگه‌كانی پشتیوانی له تیرۆر. نه‌بوونی پێداگیری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، قبوڵكراو نییه".
پۆمپیۆ به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داواكاری زۆر وڵاتی ره‌ت كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌مارۆی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌و وڵاته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگای مه‌ترسین، ده‌ڵێت: "ئه‌م وڵاتانه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی چه‌ك بۆ سه‌ر ئێران درێژ نه‌كرێته‌وه، ئێران ده‌بێته هۆی ئاژاوه‌گێڕی و كاولكاری زیاتر، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی نادیده گرت. ئه‌مریكا هه‌رگیز واز له داواكاری دۆسته‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناهێنێت. كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی تیرۆری تیۆكراسی نه‌توانێت ئازادانه چه‌ك بكڕێت و بفرۆشێت و چونكه به‌م كاره ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئه‌ورووپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی دیكه".