لیزبۆن
راھێنەری یانەی ریال مەدرید کارلۆ ئهنچیلۆتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دوای یارییەکاندا گوتی: "بۆ یەکسانكردنی گۆڵ ھێرشی زۆرمان کرد، بەڵام دواجار توانیمان گول بکەین. زۆر تەنگاو بووین، زەحمەتی زۆرمان کێشا بەڵام دواجار توانیمان جامهكه بەدەست بھێنین."
ئانچیلۆتی گوتی: "یەکسان کردنی یارییەکە ئێمەی زۆر ماندوو کرد، بۆشاییمان نهدهدۆزیهوه، ئاتلەتیکۆ زۆر بە باشی توانی بەرگری لە خۆی بکا، بەو پەڕی وزە و ھێزمانەوە بەدوای گوڵ کەوتین و کاتێک گوڵ کرا چارەنووسی یارییەکەش گۆڕا. گوڵی سێرجیۆ رامۆس ھێزی زۆری پێ بەخشین. سەرۆکی یانەی ریال مادرید گوتی تەنیا جامهكهمان کەمە، ئهوه بووینه خاوهنی ئهو جامه."
یاریزانەکانی یانەی ریال مهدریدیش دەڵێن لەگەڵ باشترین تیمی جیھاندا توانیمان مێژوویەکی باش تۆمار بکەین و زۆر خۆشحاڵین، بۆ بەدەستھێنانی ئەم جامه چاوەڕوانییهكی زۆرمان کرد و بۆ بەدەستھێنانیشی تێکۆشانی بێ ھەمپاماندا.
راھێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مهدرید دیێگۆ سیمۆنی کە بە چەپڵە رێزان ھاتە ھۆڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانییەوە گوتی: "وەرزێکی نائاساییمان تێپەڕاند، برینەکانمان ساڕێژ دەکەین و خۆمان بۆ وەرزی داھاتوو ئامادە دەکەیین. ئەو یارییە شیاوی یەک فرمێسک نییە، ھەمیشە تێکۆشاوین، سەربەرزم بە جێگیری یاریزانەکانم و بە سەربەرزییەوە لە وەرزەکە دادەبڕێین."
سیمەئۆنە لە وەڵامی پرسیاری کۆتایی بە وەرزھات چەند پلە بە یاریزانەکانت دەدەی؟ گوتی: "٩.٥ له ده پلهیان پێدهدهم، بهڵام نیو پلهی دیكهیان پێنادهم."