Şeyma Uzundere
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
سان فرانسیسكۆ – AA
ئه‌و ئاگره‌ی چه‌ند رۆژێكه له دارستانەکانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌وه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه، به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان گواستراونهتەوه ناوچه‌ی ئارام و پێشبڕكێی پایسكیلسواری نه‌ریتییش كه بڕیار بوو له شاره‌دێی ماركڵیڤڵ به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
تا دێت ئاگری تاماراك زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت كه له باشووری ده‌ریاچه‌ی تاهۆی له كالیفۆرنیا به‌هۆی هه‌وره‌برووسكه‌وه كه‌وته‌وه و گۆڕه‌پانێكی ٨٢ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئاگره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر شاره‌دێی ماركڵیڤڵ دروست كردووه و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئاڵپاین كۆونتی ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چله‌مین پێشبڕكێی پایسكیلسواری نه‌ریتییش كه بڕیار بوو له شاره‌دێی ماركڵیڤڵ به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار داوای له‌و وه‌رزشوانانه كردووه كه له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه خیوه‌تیان هه‌ڵداوه ناوچه‌كه جێ بهێڵن، سه‌دان كه‌سیشیان گواسته‌وه ناوچه‌ی ئارام كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پێشبڕكێكه روویان لە ناوچه‌كه کردبوو.