Ecenur Çolak
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
رۆما - AA
پردی مۆراندی له شاری جەنەوا باكووری رۆژئاوای ئیتاڵیا كه دوێنێ به‌شێكی رووخاوه، به ته‌واوی ده‌ڕووخێندرێت.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵیی ANSAی ئیتاڵی، جێگری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیتاڵیا، ئێدواردۆ ریكسی رایگه‌یاند كه پرده‌كه دهڕووخێندریت.
ریكسی گوتی: "كێشه‌ی جددی له هاتوچۆدا رووده‌دات و بۆ هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان كێشه‌ی دروست ده‌كات، به‌ڵام رووخاندنی پردی مۆراندی به‌ته‌واوی ناچاریه. هه‌روه‌ها پردێكی له‌و شێوه‌یه به هه‌وره‌بروسكه یان گه‌رده‌لوول ناڕووخێت. ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌و رووداوه‌دا تاوانبارن بدۆزرێنه‌وه".
پردی مۆراندی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای ئۆتۆبانی A10 و نزیكه‌ی 100 مه‌تر به‌رزه دوێنێ به‌شێكی داڕووخا و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێل كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هه‌ندێكیشیان كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی پرده‌كه. له‌و رووداوه‌كه 35 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 كه‌سیش برینداربوون.