Seyit Aydoğan,Muhammet Ali Kemal
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ئۆتاوا- AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ به سه‌ردانێكی فه‌رمی و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئۆتاوای پایته‌ختی كه‌نه‌دا.
سه‌ردانه‌كه‌ی سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ٦٩یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناتۆدا له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی كاروباری سیاسیی سه‌ر به زانكۆی ئۆتاوا له كۆنفرانسێكدا به‌شداریی كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یانس ستولتنبێرگ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ توانیویه‌تی به پێی گۆڕانی بارودۆخه‌كان خۆی بگونجێنێت، سه‌ركه‌وتووترین په‌یمانی سه‌ربازییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێنرێت سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی سارددا به‌ده‌ستهاتووه. باسی له‌وه‌كرد كه پێشهاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێویستیی ناتۆی نیشانداوه و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌فغانستانی وه‌ك نموونه هێنایه‌وه.
سكرتێری گشتیی ناتۆ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه رووسیا هه‌ڵوێستی شه‌ڕانگێزیی گرتووه‌ته‌به‌ر و داگیركردن و په‌یوه‌ستكردنی كرێمیای به رووسیاوه وه‌بیرهێنایه‌وه.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ باسی له‌وه‌شكرد رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له عێراق و سووریا له سنووره‌كانی باشووری ناتۆ سه‌ریهه‌ڵداوه و ده‌ستی به چالاكی كردووه و ئه‌م دۆخه‌ش بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیای ئه‌ندام لە ناتۆ.
یانس ستولتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ خه‌رجیی به‌رگرییان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا زیادكردووه كه ئه‌مه پێشهاتێكه مایه‌ی خۆشحاڵییه.
له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا، یانس ستولتنبێرگ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و جه‌ختی له گرنگیی خاوه‌ندارییەتی له سیستمێكی باشتری هه‌واڵگریی له‌به‌رامبه‌ر ناسهقامگیرییهكاندا كرده‌وه.
سكرتێری گشتیی ناتۆ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هێشتا داعش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاریی وڵاتانی ناتۆ و هاوپه‌یمانانی دیكه نه‌بووایه، داعش ده‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌غدادا بگرێت".
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزییه‌كانی رووسیا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆمیی، هۆكاری ناسهقامگیریین.