Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ئوسترالیا ئه‌نجامدراوه، ده‌ریده‌خات كه ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی ئیسلامفۆبیا بوونه‌ته‌وه زۆرترینی ئافره‌تانن.
له راپۆرتێكدا كه به‌هاوبه‌شی تۆماری ئیسلامفۆبیای ئوسترالیا و ناوه‌ندی شارستانیه‌ت و زانسته ئیسلامییه‌كانی زانكۆی جارلس ستورت ئاماده‌كراوه و، ئه‌كادیمی توێژینه‌وه‌ی و زانسته ئیسلامیه‌كانی ئوسترالیا، ئه‌نجوومه‌نی هه‌موجۆری ئوسترالیا و چەند زانكۆیەک هاوكاربوون تیایدا، لێكۆلینهوهكراوه له 243 رووداو كه له ئه‌یلوولی 2014 تاوەکو كانوونی یه‌كه‌می 2015 تۆماری ئیسلامفۆبیای ئوسترالیایان لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه كه هێرشی ئیسلامفۆبیا به "جنێودان، خراپكردن، یان گوته‌یه‌ك كه توندوتیژی تێدابێت یان هێرشی فیزیكی به‌رامبه‌ر موسڵمانان له ژیانی رۆژانه‌یاندا" له قه‌ڵه‌م ده‌دات، %68ی هێرشی ئیسلامفۆبیا به‌رامبه‌ر ئافره‌تان بووه.
به‌پێی تویژینه‌وه‌كه له كۆی پینج ئافره‌ت كه رووبه‌ڕووی هیرش بوونه‌ته‌وه چواریان باڵاپۆشن، له 10 ئافره‌تیش سیانیان منداڵیان له‌گه‌ڵ بووه ئه‌و كاته‌ی رووبه‌ڕووی هیرشهكه بووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه لەسەدا 48ی هێرشه‌كانی ئیسلامفۆبیا له قه‌ره‌باڵغیدا ئه‌نجامدراون و، گه‌واهیده‌رانی هێرشه‌كه‌ش ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر چواریان به‌هاناوه چوون.