Mazın Asad
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما لە سەرەتای ساڵی داھاتوو کۆتایی بە ئەرکەکەی دێت و لەوبارەیەوە گوتی: "دوای حەوت مانگی دیکە دەست بە دۆزینەوەی کارێک دەکەن و بەو ھۆیەوە دڵخۆشم. ئاکاونتی LinkedIn دەکەمەوە و ھەڵسەنگاندنی لەسەر ئەو شتانە دەکەم کە دێتە بەردەمم".
ئۆباما لە لووتکەی وەبەرھێنانی SelectUSA لە واشنتۆنی پایتەخت گوتارێکی پێشکەش بە کارسازان کرد.
سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکەدا ئاماژە بەوە دا کە ئەمریکا متمانەپێکراوترین و بەھێزترین وڵاتی جیھانە لە رووی وەبەرھێنانەوە و راشیگەیاند ئەمریکا لە رووی دامەزراندنی کارمەندەوە ٧٥ ساڵە رێکۆردی شکاندنەوە و نەیشاردەوە کە لە ماوەیەکی کورتدا رێککەوتننامە گەورەکانی وەک ھاوبەشی ترانس-پاسیفیک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئۆباما روونیشی کردەوە کە لە ئێستادا ئەمریکا خاوەن زۆرترین وەبەرھێنانی جیھانە و بەم پێیەش گوتی: "لە ئێستادا پێویستە ئێرە ھەڵبژێرن، چونکە پێگەی ھیچ وڵاتێکی جیھان وەک ئەمریکا لە ئابووری جیھاندا گرنگ نییە. کۆمپانیاکەتان لە ھیچ وڵاتێکی جیھان ئینۆڤاسیۆنی زیاتر بەدەست ناھێنێت و دەرفەتی ناساندنی کاڵاکانی لە بازارێکی دیکە بۆ ناڕەخسێت. ھیچ وڵاتێک وەک ئێمە خاوەن باشترین زانکۆ نییە و ھەروەھا وەبەرھێنانی لە لێکۆڵینەوە و گەشەسەندن نییە".
سەرۆکی ئەمریکا ھەروەھا گوتیشی: "لاری لەبارەی کارکردن وەک کارمەندی فڕۆشتنی نیشان نادەم. دوای حەوت مانگی دیکە دەست بە دۆزینەوەی کارێک دەکەن و بەو ھۆیەوە دڵخۆشم. ئاکاونتی LinkedIn دەکەمەوە و ھەڵسەنگاندنی لەسەر ئەو شتانە دەکەم کە دێتە بەردەمم".
ئۆباما لە کۆتایی قسەکانیدا جارێکی دیکە پێشنیاری وەبەرھێنانی بیانی لە وڵاتەکەی دووپات کردەوە و ھیوای چانسی بۆ کارسازان خواست.