Mehmet Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ömer Koparan
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2020
ئيدلب - AA
دواى پێكدادانێكى قورس، ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕەوى سووريا توانى گوندى نەيرەبى سەر بە شارۆچكەى سەراقيب لە ئيدلب کۆنترۆڵ بکات.
ئۆپۆزيسيۆنى سەربازيى ميانڕەو، لە ئەنجامى ئەو ئۆپەراسيۆنەى كە لە نيوەڕۆوە دەستيانپێكردبوو توانيان گوندى نەيرەب كۆنترۆڵ بكەنەوە.
سەرەڕاى هێرشە ئاسمانييەكانى سوپاى رژێم و گروپە تيرۆريستييەكانى سەر بەئێران لەگەڵ فڕۆكە جەنگييەكانى رووسيا، ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕەو توانيان پاش پێكدادانێكى قورس گوندى نەيرەب كۆنترۆڵ بكەنەوە.
پێكدادانەكان تاكو درەنگانى ئێوارە بەردەوامبوو و هێزەكانى رژێم زيانێكى زۆريان بەركەوت و ناچاربوون بكشێنەوە.
شارۆچكەى سەراقيب، دەكەوێتە خاڵى بەيەك گەيشتنى رێگاى نێودەوڵەتى M4 كە شام-حەلەب بەيەكەوە دەبەستێت و رێگاى M5 كە لە لازقييەوە دەگاتە حەلەب.