Abdullah Shukur
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەو رێککەوتنەی لە لایەن رووسیا و تورکیا لەمبارەیەوە واژوو کراوە، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا چەند پێگەیەکی دیاریکراویان لە باشووری شارۆچکەیە ئەلبابی سووریا بۆردومان کرد.
ھەر بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠ ،٠٧:١٤ بەیانی و ٠٤:٢٠ی ئێوارە بەھۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سەر بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان (ئەمریکا) لە ناوچەی ئەلباب پێگەکانی داعش بۆردومانکراوە.
لە لایەکی دیکەش لە چوارچێوەی ھەماھەنگی سوپای تورکیا لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەبارەی دیاریکردنی ئامانجەکانی داعش، ئەمڕۆ کانژمێر ٠٣:٣٠ی دوای نیوەڕۆ ھێزەکانی ئاسمانی ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە. بەم پێیەش ئامانجەکان لەناوبردراون.
ھاوکات بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە لایەن سوپای تورکیا بڵاوکراونەتەوە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەو رێککەوتنەی لە لایەن رووسیا و تورکیا لەمبارەیەوە واژوو کراوە، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا چەند پێگەیەکی دیاریکراویان لە باشووری شارۆچکەیە ئەلبابی سووریا بۆردومان کرد.