قودس
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگڕی مۆشێ یەعلۆن، سوپا سالار بەنی گانتز و فەرماندەی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ئامیر ئەشەل, كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی بۆ رێكخرا و تیایدا هەڵسەنگاندنێكی گشتی لە بارەی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له شاری غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینی كرد.
له‌م باره‌وه ناتانیاهۆ گوتی: "ئێمە لە سێیەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەكانداین. زۆر بە توندی هێرشمان كردە سەر حەماس و تیرۆریستەكان. ئەگەر پرۆگرامه‌كه‌مان به‌ردوه‌ام بێت، هێرشی توند بۆ سه‌ر حەماسیش بەردەوام دەبێ. هێزەكانی ئیسرائیل هەوڵ دەدەن خەڵكی مەدەنی نه‌كرێنه ئامانج، بەڵام بەداخه‌وە هێزەكانی حەماس خۆیان لە پشت خەلكی مەدەنی حه‌شار ده‌ده‌ن."
ناتانیاهۆ داوای لە خەڵكی ئیسرائیل كرد یەكدەنگ بن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وەزیر بەرگری موشێ یەعلۆن باسی وردەكاری ئۆپەراسیۆنەكان كرد و گوتی: "هێزەكانمان هێرشی كردۆته سه‌ر سەدان بنكەی حەماس و رێكخراوی دیكه‌ی تیرۆریستی و لە ئاكامدا ژمارەیەكی زۆری تیرۆرستان كوژران."
هەروەها سوپا ساڵاری ئیسرائیل بەنی گانتز ئاشكرای كرد كە هه‌ر شوێنێك پێویستی به هێرش بێت ئه‌وا به توندترین شێوه‌ی هێرشی ده‌كه‌ینه سه‌ر و له هه‌مان كاتدا به‌رگریش له‌خۆیان ده‌كه‌ن.
سوپای ئیسرائیل بڕیاری قەدەغەكرنی كۆبوونه‌وه‌ی خەلكی ئیسرائیل لە 40 كیلۆمەتری نزیك سنووری غەززە داوه.