Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
مەدرید- AA
چۆڵکردنی وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری مەدرید پایتەختی ئیسپانیا بەگومانی بوونی بۆمب، لەسەر بنەمای هۆشدارییەکی هەڵە بووە.
ئاژانسی هەواڵیی ئیسپانیا پشتبەستن بە سەرچاوەکانی پۆلیس بڵاویکردەوە، هۆشدارییەکە سەبارەت بەگومانی بوونی بۆمب لە جانتای ژنێکدا بووە کە لە وێستگەی سانتسی شاری بارسێلۆناوە بۆ وێستگەی ئاتۆچای شاری مەدرید رۆیشتووە، دراوە.
دوای ئەوەش کە بەر لەوەی شەمەندەفەرەکە بگاتە وێستگەی ئاتۆچا وەستێنراوە و پشکنراوە، دەرکەوتووە کە جانتاکە بۆمبی لەناودا نییە.
پۆلیسی ئیسپانیا لە دەورووبەری کاتژمێر ١٠:٠٠دا و دوای بارسێلۆنا، دەستیکرد بە چۆڵکردنی وێستگەی شەمەندەفەری ئاتۆچای مەدرید بێ ئەوەی هۆکاری چۆڵکردنەکە روونبکرێتەوە و داوا لە سەرنشینان کرابوو وێستگەکە جێبهێڵن.
وێستگەی شەمەندەفەری سانتس لە شاری بارسێلۆنا بەگومانی بوونی بۆمب لەنێو جانتایەکدا چۆڵکرابوو، دوای پشکنینی، دەست بە گەشتەکانی شەمەندەفەرەکە کرابوویەوە.