Hasan Esen,Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
مەدرید - AA
فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسپانی لەدوای مەراسیمی ئاسمانی رۆژی نەتەوەییدا و لە میانی گەڕانەوەی بۆ بنکەکەی کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەشی گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵێکی میدیای ئیسپانی فڕۆکەیەک لە جۆری ئیورۆفایتەر تایفۆن لە باشووری رۆژهەڵاتی مەدرید بە دووری ٣٠٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی لیانۆس ئالباجەتە، بە هۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە.
سەبارەت بە رووداوەکە سەرۆکی ئیدارەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کاستیلیا-لا مانچا، ئەمیلیانۆ گارسیا-پاگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە کە فڕۆکەوانەکە لە رووداوەکەدا گیانی لەدەست داوە.
بەرپرسانی بەرگری ئاماژە بەوە دەکەن کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە.