Ahmet Dursun
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی له هێرشێكی ئه‌مریكادا، رایگه‌یاند "ئه‌مریكا به‌رپرسیار ده‌بێت له ئاكامی ته‌واوی كاره مه‌ترسیداره چهتهگهرییهكانی".
زه‌ریف سه‌باره‌ت به كوژرانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا له به‌غدا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه داوه قاسمی سوله‌یمانی یه‌كێك بووه له هێزه هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش، ئه‌لقاعیده و نوسرا و هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكایشی به "تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی" له‌قه‌ڵه‌م دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كوشتنی فەرماندە ئێرانییه‌كه‌ی به 'زۆر مه‌ترسیدار و ده‌به‌نگانه' ناوبردووه و ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا به‌رپرسیار ده‌بێت له ئاكامی ته‌واوی كاره مه‌ترسیداره چهتهگهرییهكانی".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به ئاراسته‌كردنی موشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان لە فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژراون.
لای خۆیه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی سوله‌یمانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا پشتڕاست كرده‌وه.