Mustafa Melih Ahıshalı, Muhammed Kılıç
17 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2026
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ڕایگەیاند، ئەو یادشتنامە لێکتێگەیشتنەی کە وڵاتەکەی لەگەل ئەمریکا واژووی کردووە، پێدانی "مۆلەتی ٦٠ ڕۆژ" یان ھۆشداری کۆتایی بە تاران لەخۆناگرێت.
کەناڵی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئیسماعیل بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا ھیچ بڕگەیەکی تێدا نییە بەناوی "مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژ" و جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران لە ژێر فشار، ھۆشداری یان سنووردارکردنی کاتدا، سیاسەتەکانی خۆی دیاری ناکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند کە ماوەی ٦٠ ڕۆژ ئاگادارکردنەوە نییە، بەڵکو چوارچێوەیەکی کاتی دانراوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکان لەسەر دوو ئاراستەی پەیوەست بە لابردنی سزاکان و چالاکییە ئەتۆمییەکان.
ئیسماعیل بەقائی باس لەوەش کرد کە ئەمەریکا بە ئاشکرا یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی دوای چەند ھەفتەیەک لە واژووکردنی پێشێل کردووە، بۆیە دانوستانەکان تا ئێستا دەستیان پێ نەکردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ڕوونیشیکردەوە کە ماوەی ٦٠ ڕۆژ چی دیکە جێبەجێ ناکرێت" چونکە دانوستانەکان دەستیان پێ نەکردووەتەوە.