Ömer Faruk Yıldız
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2021
كوالا لومپور – AA
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی کە له ئاكامی باران بارینی به خوڕدا له ویلایه‌تی نوسا تێنگگارای رۆژهه‌ڵات رۆژهەڵاتی ئێندۆنیزیا روویدا، ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
فه‌رمانگه‌ی ئیداره‌دانی كاره‌ساته نیشتمانییه‌كانی ئێندۆنیزیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە كه ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی کە رۆژهه‌ڵاتی شاری فلۆرێس-ی گرته‌وه، كاتژمێر ١١:٠٠ به كاتی خۆجێی بووه هۆی روودانی لافاو.
تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه تا ئێستا ته‌رمی ٢٠ كه‌سیان دۆزیووه‌ته‌وه، نۆ كه‌سیش به برینداری رزگاركراون و گه‌ڕانیش به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی پێنج كه‌سی ونبوو.
له راگهیهندراوهكەی فه‌رمانگه‌ی ئیداره‌دانی كاره‌ساته نیشتمانییه‌كانی ئێندۆنیزیادا باس له‌وه كراوه كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ماڵی سه‌دان كه‌س زیانی به‌ركه‌وتووه و كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنیش به‌رده‌وامیان هەیە.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشداریشیان داوه له ئه‌گه‌ری بارانبارینی به‌خوڕ له ناوچه‌كانی وه‌ك جاكارتای پایته‌خت و یۆگیاكارتا و ویلایه‌ته‌كانی ئاچێ، سوماترا و جاڤای ناوه‌ڕاست.