Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
بان كی مون كه ماوه‌ی 10 ساڵه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، 31ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌ركه‌كه‌ی کۆتایی دێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سیاسی و دیپلۆماتكاری كۆریای باشوور بان كی مون سكرتێری گشتییه‌تی، به دووركه‌وتنه‌وه له ئامانجه‌كانی رێكخراوه‌كه به‌تایبه‌ت به بێ هیواكردنی خه‌ڵكی سڤیلی چه‌وساوه و لێقه‌وماوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا تۆمه‌تبارده‌كرێت و ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت.
له‌ماوه‌ی قۆناغی پێنج ساڵی دووه‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌پێ داتاكانی ئه‌و رێكخراوه، له‌شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌دا كوژراون و به‌پێی داتای هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌و ماوه‌یه‌دا 500 بۆ 600 هه‌زار كه‌س كوژراون.
- سووریا بووه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاریگه‌ریی نییه
به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی قه‌یرانی سووریاوه، رێكخراوی تیرۆرستیی داعش و رێكخراوه‌كانی دیكه سه‌ریانهه‌ڵدا و كێشه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و دواجار بووه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سنوورداره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی رێكخراوه‌كه ده‌كات، به‌رپرسیارێتیی مێژوویی لەئەستۆدایە.
بێگومان به‌رده‌وامیی خوێن رشتن له سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و سوودان و ئاواره‌بوونی زیاتر له 65 ملیۆن كه‌س و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تیی مرۆییه بۆ 125 ملیۆن كه‌س، سه‌رنه‌كه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كاره‌كانیدا ده‌رده‌خات و به‌و جۆره له‌مێژوودا ده‌یاننووسێته‌وه.
له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا وه‌ك سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون، له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی جیاجیادا كاری كردووه وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا كه بریتیبوون له هه‌ریه‌ك له ،"كۆفی ئه‌نان، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی و ستافان دی میستو‌را"، به‌ڵام نه‌یتووانی ته‌نانه‌ت یارمه‌تیی مرۆییش بگه‌یه‌نێته حه‌له‌ب.