ئەمریکا و ئیسرائیل هاوڕان لەسەر پێویستی "تێکدانی ژێرخانی هێرشبەری حزبوڵڵا"
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن و هاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆواڤ گالانت، هەر دوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە "ژێرخانی هێرشبەری حزبوڵڵا" بە تەواوی وێران بکرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئۆستن و گالانت لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا قسەیان کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاریکارییە ئەمنییەکانی نێوان دوو وڵات و ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیسرائیل مافی بەرگریکردنی ڕەوای لە خۆی هەیە.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە ماوەیەکی کورتدا، پێویستە هێرشە سەربازییەکان جێ خۆیان بۆ دانوستانە دیپلۆماتییەکان بگۆڕن و ئەوەش "لەپێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری" ناوچەکە و ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە "لێکەوتەی جددی" دەبێت، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.