Betül Yürük
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەوکەسانەی کە بەهۆی بارانبارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی تێنێسی خۆرهەڵاتی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ٢٢ کەس.
بەرپرسانی پەیوەندیدار لە ویلایەتەکە، باسیان لەوە کردووە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، رێگای هاتوچۆی شاری واڤیرلی داخراوە و کارەبای ناوچەکانی هیکمان، هۆستن و هومفریس پچڕاوە.
بەرپرسەکان ئەوەشیان خستوەتەڕوو کە ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە بۆ ٢٢ کەس و ٤٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لەو ناوچانەی لافاوەکە کاریگەر بووە لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ەوە، هاتوچۆ قەدەغەکراوە و هێلیکۆپتەر و تیمی فریاکەوتنیان بۆ رەوانە کراوە و کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەیان هەیە.