Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند چەکی سووک، تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلیان رەوانەی پەیەدە/یەپەگە کردووە.
گوتەبێژی پێنتاگۆن، رائید ئادریان رانکین گاڵۆوەی، لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند: ''ئەوە پشتڕاست دەکەمەوە کە ئەمڕۆ چەکی سووک، تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلمان بۆ پێکهاتە کوردەکانی نێو هێزەکانی سووریای دیموکرات ناردووە''.
ئادریان رانکین گاڵۆوەی نەیویست وردەکاریی سەبارەت بە جۆری چەکەکان، تەقەمەنی و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان، ئاشکرا بکات.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەرەتای ئەم مانگەدا فەرمانی بە پێنتاگۆن کردبوو لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی رەققەدا چەک و کەلوپەلی سەربازیی بدەنە پەیەدە/یەپەگە.
لەراگەیەنراوێکی پێشتردا لەلایەن پێنتاگۆنەوە، ئاماژە بەوەکرابوو چەک، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و پێداویستیی پەیوەندی و لۆجستی کە لە توانایاندا بێت بەرەنگاری چەکی سووک، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ببێتەوە، بۆ پەیەدە/یەپەگە نێردراون.