تاران
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران IRNA، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی ئازه‌ربایجان هاشبانت یوسفزاده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیای خه‌زار بۆ گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت عه‌لی ئوسووڵی، له‌باره‌ی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ده‌ریای خه‌زار پرتۆكۆڵێكیان واژوو كردووە.
شانده‌كه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌ته‌وه‌یی ئێران روكنه‌دین جه‌وادی، جێگری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و بازرگانیی ئێران عه‌لی مه‌جیدی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گازی میللی ئێران عهزیزولڵا ره‌مه‌زانی كردووە.