Dilara Zengin Okay
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
واشنتۆن – AA
سەرۆکی بانکی جیھانی، دێڤید ماڵپاس ئامادەکاری پاکێجێکی نوێی ھاوکاری دارایی بە بڕی ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا راگەیاند.
ماڵپاس، لە پێش کۆبوونەوەی وەرزی بەھاری سندووقی نەختی نێودەوڵەتی (IMF) - بانکی جیھانی لە سکوڵی ئابووریی وارشۆ لە پۆڵەندا گوتارێکی بەناونیشان "چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی گەشەسەندن، ئاسایش و سەقامگیری" پێشکەش کرد.
ماڵپاس، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بانکی جیھانی ھاوکار بووە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ھەستیار لە ئۆکراینا و رایگەیاند بانکی جیھانی بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی حکوومەت پاکێجێکی بە بڕی ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا ئامادەکردووە.
دێڤید ماڵپاس، گوتی: "بانکی جیھانی، لە ساڵی ١٩٤٤ لە دوای جەنگی جیھانیی دووەم بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانی ئەورووپا دامەزرا. ھەروەکو ئەو کاتە کردمان کەی کاتی ھات ئەوە سەرلەنوێ ئامادەین ھاوکاری ئۆکراینا بکەینەوە".