İzzet Taskiran,Mohammed Baqi Hussein
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره، ئیتان نایهـ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ، ئیتان نایهـ له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌فڕۆكه گه‌یشته ئیستانبوڵ و دواتر له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك وه‌ك هه‌ر گه‌شتیارێكی ئاسایی چاوه‌ڕوانی كاتی فڕۆكه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد.
ئیتان نایهـ به‌یاوه‌ریی پاسه‌وان و ژمارەیەک له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه چووه ناو فڕۆكه‌كه و سڵاوی له‌و رۆژنامه‌وانانه كرد كه وێنه‌یان ده‌گرت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له باڵیۆزی ئیسرائیل كردبوو، له‌كاتێكدا به هۆی رووداوه‌كانی غه‌ززه‌وه پڕۆتێستۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێت، وا گونجاوه ماوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسرائیل.