Ömer Erdem
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
خه‌رتووم – AA
موسڵمانان لە سوودان به‌ده‌م نزا کردن و ئه‌نجامدانی نوێژ، شه‌وی قه‌دریان به‌رز راگرت.
به‌بۆنه‌ی شه‌وی قه‌دره‌وه كه له‌و كاته‌دا قورئانی پیرۆز بۆ پێغه‌مبه‌ر محه‌مەد دابەزیوە و "له هه‌زار مانگ پیرۆزتره" موسڵمانان پۆل پۆل روویان له مزگه‌وته‌كان كرد و ئهمشهوهیان به خواپه‌رستی به‌سه‌ر برد.
سه‌دان موسڵمان لە سوودان كه له مزگه‌وتی نور له خه‌رتوومی پایته‌خت گردبووبوونه‌وه له دوای نوێژی ته‌راویح تاكوو نوێژی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ نوێژی تهههججودیان ئه‌نجام دا.
له‌و میانه‌یه‌دا نزا کرا و قورئان خوێندرایه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه شه‌وی قه‌در به به‌شداری باڵیۆزی توركیا له خه‌رتووم، عیرفان نهزیرئۆغڵو و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی توركیا له سوودان شه‌وی قه‌در له پەیمانگای عه‌زیز مه‌حمود هودایی به‌رز راگیرا.