Hakan Çopur
22 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.3 پله كه‌ناراوه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌نزوێلای هه‌ژاند.
دامه‌زراوه‌ی توێژینهكانی زهمینناسیی ئه‌مریكا (USGS) له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.3 پله كه‌ناراوه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌نزوێلای هه‌ژاندووه و له كاراكاسی پایته‌ختیش هه‌ستیپێكراوه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌نزوێلا نێسۆر لویس ریڤێرۆڵ رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام بریندار هه‌یه و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
USGS رایگه‌یاندووه، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌دووریی 20 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای شاری یاگواراپارۆوه له‌قووڵایی 123 كیلۆمه‌تردا روویداوه.
راگه‌یه‌نراوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه ماوه‌ی نزیكه‌ی خوله‌كێكی خایاندووه و ته‌نانه‌ت له نهۆمی حه‌وته‌می بیناكانیشدا هه‌ستیپێكراوه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌نزوێلا نێسۆر لویس ریڤێرۆڵ، لهڕوونكردنهوهیدا بۆ مێدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام بریندار هه‌یه و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه له‌ئاینده‌دا روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه ده‌ده‌ن.