Rewa Mahmut Hasan
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
واشنتۆن-AA
بڕیارە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قەدەغەی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی شەش وڵات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن، لەلایەن دادوەری هاوای -ەوە هەڵپەسێردرا.
دوای ئەوەی لە شاری ناشڤیل سەربە ویلایەتی تێنێسی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری رێکخست،سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ باسی لە بەرهەڵستکارییەکانی بڕیارە نوێیەکەی کرد لەلایەن دادوەری هاوایەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە پرسی رێکخستنەوەی پێدانی ڤیزە دەباتە بەردەم دادگای باڵای ئەمریکا و بەڵێنی ئەوەی بەهاووڵاتیانی وڵاتەکەی دا کە سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و لەو پرسەدا سەردەکەوێت و گوتی: "دەیبەینەوە، ئاسایشی هاووڵاتیانمان دەپارێزین. مەترسییەکە روونە و بڕیارەکە ئاشکرایە".
دوای ئەوەی ترەمپ لە بڕیارێکی نوێدا بۆ ٣ مانگی دیکە قەدەغەی پێدانی ڤیزەی خستە سەر هاووڵاتیانی شەش وڵات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن. دادوەری هاوای، دەریک کەی واتسۆن بڕیارەکەی لە تەواوی وڵاتدا هەڵپەسارد.