Zana Natık Kerem
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
سارایێڤۆ – AA
سەرۆکی لیژنەی ناوەندی ھەڵبژاردنەکان لە کۆماری بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، برانکۆ پاتریک ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کانتۆن، کیان، ئەندامانی پەرلەمانی نیشتمانی و ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی دەوڵەت کە دوێنێ لەو وڵاتە بەڕێوەچوو راگەیاند.
برانکۆ پاتریک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ھەریەکە لە ئەندامی بۆسنی، شەفیق دزاڤیرۆڤیچ و ئەندامی کراوتی، زیلیکۆ کومسیک و ئەندامی سربی، میلۆراد دودیک ناویان لە ریزبەندی ھەڵبژاردنەکەدا، ھاتووە.
سەرۆکی لیژنەی ناوەندی ھەڵبژاردنەکان لە کۆماری بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ئاماژەی بەوەشدا کە کاندیدی پارتی کاری دیموکراتی لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و کاندیدی بەرەی دیموکراتی کراوتی لەگەڵ کاندیدی سربی، میلۆراد دودیک ھەر یەکیان یەک کورسیان لە ھەڵبژاردنەکەدا، بەدەستھێناوە.
برانکۆ پاتریک ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم ئەنجامە، ئەنجامی نا فەرمییە، چونکە تا ئێستا ٤٣ لەسەدای دەنگەکان جیاکراونەتەوە.
سەبارەت بە رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەکە، برانکۆ پاتریک ئاماژەی بەوەدا کە رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەکەی دوێنێ، گەیشتووەتە ٥٣،٣ لەسەدا.
دوێنێ یەکشەممە لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کانتۆن، کیان، ئەندامانی پەرلەمانی نیشتمانی و ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی دەوڵەت بەڕێوەچوو.
لەو ھەڵبژاردنەدا کە ئەندامانی بۆسنی، سربی و کرواتی بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی دەوڵەت کە بەرزترین پێگەی دەوڵەتە ھەلدەبژێردرێن ١٥ کاندید رکابەری یەکتر بوون.
بۆسنی، سربی و کرواتی کە بە "نەتەوە دامەزرێنەرەکانی" بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا لە قەڵەمدەدرێن لە ھەر یەکێکیان کەسێک ھەڵدەبژێردرێت بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنەکە و بۆ ئەم ھەڵبژاردنەش شەش بۆسنی، پێنج کرواتی و چوار سربی کاندید بوون.