Muhammed Temim Hocaoğlu,Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌و رێوره‌سمه‌ی بۆ ئیمپراتۆری نوێی ژاپۆن، ناروهیتۆ، سازده‌كرێت، گه‌یشته تۆكیۆ.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تۆكیۆ له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، تارۆ كۆنۆ-وه پێشوازیی لێكرا.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا كه بڕیاره ماوه‌ی ٤ رۆژ بخایه‌نێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ په‌یوه‌ندییه بازرگانیی و ئه‌منییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا-ژاپۆن و كێشه‌ی ئێران و كۆریای باكوور تاوتوێ بكات.
هاوكات بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، تره‌مپ له میوانخانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تۆكیۆ له‌گه‌ڵ پیاوان و ژنانی خاوه‌نكاردا كۆبێته‌وه.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له تۆكیۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كۆریای باكوور له‌رێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌كانی مووشه‌كی كورتمهوداوه بڕیاره‌كانی ئه‌نجووومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه.
جۆن بۆڵتن باسی له‌وه‌شكرد هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به داماڵینی كۆریای باكوور له چه‌كی ناوه‌كیی هه‌ڵوێستێكی جێگیره و وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یی تێدایه درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا بدات.