Sinan Doğan
09 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2023
بۆگۆتا – AA
لە ئاکامی رۆچوونی زەوی لە ئێکوادۆر، ٣٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
سکرتاریەتی بەڕێوەبردنی مەترسییە نیشتمانییەکانی ئێکوادۆر لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی ژمارەی ئەوانەی لە ئاکامی رۆچوونی زەوی لە شارۆچکەی ئالاوسی لە ویلایەتی چیمبۆرازۆ کە لە ٢٧ی ئادار رووی دا زیادیان کردووە و گەیشتووەتە ٣٣ کەس.
هەروەها ژمارەی برینداربووان گەیشتووەتە ٤٣ کەس و ٥٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
تاکو ئێستا ٣٢ کەس رزگارکراون و هەزار و ٣٤ کەسیش بێلانە بوون.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ١٦٣ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و ٥٧ ماڵیش بە تەواوەتی داڕووخاون.
میدیا خۆجێیەکان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ماوەیەکە درز لە چیای ناوچەکە دروست بووە و بەم هۆیەیشەوە رۆچوونی زەوی رووی داوە.