Rewa Mahmut Hasan
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
بۆگۆتا - AA
ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی هەرێمی پوتومایۆ لە کۆڵۆمبیا، ٢٠٠ کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی شاری مۆکۆوای هەرێمی پوتومایۆ گیانیان لەدەست داوە ٢٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.
خاچی سووری کۆڵۆمبی رایگەیاند کە تائێستا نەگەیشتوون بە ٢٢٠ کەس لە ناوچەی لافاوەکە و ٢٠٢ کەسیش برینداربوون و ٣٠٠ خێزان لێیان قەوماوە بەهۆی لافاوەکەوە.
لافاوەکە بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە بووە کە لە شەوێکدا بەشی ١٠ رۆژ باران باریوە، هاوکات برینداران گواستراونەتەوە بۆ شاری نەیڤای پایتەختی هویلا.