جنێڤ
ئەستێرەی پەمەیی، لە مەزادێکی ئاشکرادا لەشاری جنێڤ فرۆشراو و نرخەکەی ریکۆردی شکاند لە زۆریدا، سەرەتا بەھاکەی لە ٥٢ ملیۆن دۆلارەوە دەستیپێکرد دواجار بە ٨٣.٤ فرۆشرا.
پانی بەردەکە ٢.٦٩ x ٢.٠٦ سانتیمەترە و قورساییەکەی ٦٠ قیراتە، بەو نرخەی ئێستا، لە نرخی ئەڵماسی Graff Pink کە ئەویش پەمەییەو پێشتر بە ٤٦.٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو زیاد کردەوە.
ھەموو ئەڵماسە پەمەییەکان قورساییەکەیان لە ٥ قیرات واتا لە ١ گرام سووکترن. یەکەی کێشانی ئەڵماس قیراتە و ھەر قیراتێک یەکسانە بە ٢٠٠ ملیگرام.
رۆژی چوارشەممە ئەڵماسێکی پڕتەقاڵی بە ٣٥.٥ ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.