ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی پرۆسه‌ی ئاستانادا رووسیا گرهنتیكاریهتی، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پێكدادانه‌كانی جگه له ئیدلب، ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه. رووسیا كه به‌ر به هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ناگرێت، چه‌ندین جار له رێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانییه‌وه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ پشتیوانیی كردوون.
رووسیا كه له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی سووریاوه تا ئێستا گه‌وره‌ترین پشتیوانی رژێمی ئه‌سه‌د بووه، له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٦دا له‌سه‌ر بانگه‌وازی توركیا، رۆڵی "گره‌نتیكار"ی به مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی سڤیله گه‌مارۆدراوه‌كانی حه‌له‌ب له ئه‌ستۆ گرتبوو.
به هاریكاریی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ و دوای چوار مانگ له گه‌مارۆدانی رژێم، سڤیله‌كانی حه‌له‌ب دهربازكران و ئه‌مه‌ش بووه هۆی له‌دایكبوونی بیرۆكه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له ته‌واوی سووریادا.
له كانوونی دووه‌می ٢٠١٧دا له نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان، كاربه‌ده‌سته تورك و رووسییه‌كان كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانیان له‌سه‌ر "شێوه‌ی ئاستانا" ده‌ستپێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧دا، توركیا، رووسیا و ئێران كه وه‌ك گره‌نتیكار داخڵی كۆبوونه‌وه‌كان كرا، چوار ناوچه‌ی سووریا كه چڕترین پێكدادانه‌كانی به‌خۆوه ده‌بینی، وه‌ك "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان" راگه‌یه‌نرا.
به‌و پێیه‌ش له ئیدلب و ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ری (لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیارییكراوی باكووری پارێزگای حومس، غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری سووریا (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونێتره) ئاگربه‌ست كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌و شێوه‌یه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌و رێكکهوتنانهی واژوویكردبوون، ده‌ستیپێكرد.
- رووسیا له ئاسمانه‌وه پشتیوانیی له پێشڕه‌ویی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كرد
مۆسكۆ كه گرهنتیكاریی دیمه‌شقی له ئه‌ستۆگرتبوو، هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌دی بۆ كۆنترۆڵكردنی رووبه‌ری زیاتر به سوودهرگرتن له كه‌شی ئاگربه‌ست، نادیده ده‌گرت، زۆربه‌ی كاتیش له ئاسمانه‌وه پشتیوانیی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ده‌كرد كه له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانیدا بڕستی لێده‌بڕا.
بۆ یه‌كه‌مجار ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئایاری ٢٠١٧دا له حومس، دواتر له نیسانی ٢٠١٨‌دا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و له حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له باشووری سووریا له ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماری چڕی هه‌ردوو هاوپه‌یمان، ئابڵوقه‌دان و سیاسه‌تی راگوستن، كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانی رژێم.
سڤیله راگوازراوهكانی ئه‌و سێ ناوچه‌یه، په‌نایان بۆ ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب هێنا و ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه له چوار ملیۆن كه‌س نزیك بوویه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش كه رژێم تواناكانی له باكووری سووریا چڕكرده‌وه، توركیا به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له كۆمه‌ڵكوژیی و كاره‌ساتی نوێی كۆچ، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
رۆژی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له شاری سۆچی رووسیا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆبوونه‌وه و له پێناو به‌هێزكردنی ئاگربه‌ست، رێكهوتنێكکی هاوپێچیان واژووكرد.
به‌ڵام رووسیا سه‌ره‌ڕای واژووكردنی ئه‌م رێکكه‌وتنه، پشتیوانیی به‌هێزی له هاوپه‌یمانه‌كه‌ی نه‌بڕی.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردانی سووریا كه چاودێریی پرۆسه‌ی كۆچ له‌و وڵاته ده‌كات و تۆماریان ده‌كات، له‌دوای رێكکه‌وتنی ئیدلب-ه‌وه، ٩٤٥ هه‌زار و ٩٩٢ سڤیل به هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی رژێمه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ بوون.
هاوكات توركیا له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كانی گرهنتیكاربوون وه‌بیری رووسیا بهێنێته‌وه.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له پێناو وه‌دیهێنانی ئاگربه‌ستێكی گشتگیر له ئیدلب و ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامیی له په‌یوه‌ندییدان له‌گه‌ڵ موخاته‌به رووسه‌كانیان.
لای خۆیشییه‌وه ڤلادیمیر پوتین، رۆژی پێشتر سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ئیدلب رایگه‌یاندبوو "رووسیا پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كانی سوپای سووریا دژبە تیرۆریستانی ئیدلب ده‌كات".
- له رووی وشكانییشهوه پشتیوانیی فراوان و كراوه
ئه‌گه‌رچی رووسیا ناوه ناوه له ناوچه‌كانی دیكه ده‌سته‌به‌ری پشتیوانیی وشكانیی بۆ رژێم كردووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتگیر و كراوه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی وه‌ردایه جه‌نگی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ههڵیئێنجاون له پێكدادانه‌كانی گونده‌واری حه‌ما، نزیكه‌ی ٦٥ جه‌نگاوه‌ری رووس هه‌ن. نیوه‌ی زیاتری ئه‌مانه له‌و سه‌ربازه گرێبه‌ستانه پێكهاتوون كه بۆ كۆمپانیا ئه‌هلییه سه‌ربازییه‌كان وه‌ك ڤێگا و واگنه‌ر كارده‌كه‌ن. ئه‌م هێزانه له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا (سپێتناز) و یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی (GRU) به هاوبه‌شیی هه‌نگاو ده‌هاوێژن. ئه‌و هێزانه له هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌ی كهفرنهبوده، ناحیه‌ی هه‌بیت و به‌رزاییه‌كانی مه‌للاح كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی رژێم، به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شدارییان له جه‌نگی وشكانییدا كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و وێنانه‌ی سه‌ربازانی هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا كه له به‌ره‌ی كهبانه له گونده‌واره‌ی لازقییه گیراون و بڵاوبوونه‌ته‌وه له نێوان هه‌ریه‌ك له چیای توركمان، چیای كورد و سهلمادا، جێگیركراون. ئه‌وه ده‌زانرێت كه له ناوچه‌كه‌دا ١٧٠ سه‌ربازی هێزه تایبه‌تییه‌كانی رووسیا و كارمه‌ندی كۆمپانیا سه‌ربازییه ئه‌هلییه‌كان هه‌ن.
له لێدوانێكی دوێنێیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌كردبوو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب-ن و له‌گه‌ڵ سوپای سووریادا ده‌جووڵێن.
گوته‌بێژی به‌ره‌ی ئازادكردنی نیشتمانیی، ناجی مسته‌فا كه به‌شێكه له سوپای سووریای ئازاد كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نێو ئیدلبه له لێدوانێكی رۆژی ١٩ی ته‌مووزدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌باره‌ت به دوایین پێكدادانه‌كان له گونده‌واره‌كانی باكووری حه‌ما، رایگه‌یاندبوو "ئه‌مجاره ئه‌وه ده‌بینین كه به شێوه‌یه‌كی جیاواز و گشتگیر، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه سوپای رووسیا له هێڵه‌كانی پێشه‌وه هاوشانی هێزه‌كانی رژێم، له پێكدادانه‌كاندا به‌شدارن".
news_share_descriptionsubscription_contact

