Hakan Çopur
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ناو پلانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئاشكراكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد قودس وه‌ك پایته‌ختی "بهشنهكراو"ی ئیسرائیل قبووڵدهكرێت و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پلانه‌كه دوایین ده‌رفه‌ته بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو سازیكرد، به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه، پلانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ رایگشتیی ئاشكراكرد.
تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناو پلانه‌كه له ٨٠ لاپه‌ڕه پێكهاتووه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه مادده‌ی زۆر به نرخ له‌خۆده‌گرێت بۆ ئیسرائیل و لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیش.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای گوته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له به‌ناو پلانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا قودس وه‌ك پایته‌ختی "بهشنهكراو"ی ئیسرائیل قبووڵدهكرێت.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد پلانه‌كه هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی خۆرهه‌ڵاته له خۆده‌گرێت به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و پایته‌خته كوێیه، ورده‌كاریی نه‌دا.
به‌پێی به‌ناو پلانی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێناو وه‌دیهێنانی مه‌رجه پێویسته‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ فه‌ڵه‌ستین، ماوه‌ی چوار ساڵیان داناوه.
تره‌مپ پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد به‌ناو پلانی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستین و بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، "دوایین ده‌رفه‌ت"ه.