Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و دانوستانه بازرگانیانه‌ی له‌گه‌ڵ چین به‌ڕێوه‌ده‌چن پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه جەند هەفتەیەک ماوه بۆ "شتێكی مه‌زن" بۆ هه‌ردوو وڵات.
تره‌مپ له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئۆڤاڵ له‌گه‌ڵ شانده‌كانی دانوستانی چین و ئه‌مریكا بۆ راگه‌یاندنه‌كان دووا و، رایگه‌یاند: "رێگایه‌كمان هه‌یه بۆی بچین، به‌ڵام زۆر دوور نییه". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو تا ئه‌مڕۆ له زۆر بابه‌تدا رێككه‌وتن كراوه و، بابه‌تێكی كه‌م ماوه هاوڕایی له‌سه‌ر دروست بێت.
تره‌مپ پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه چەند هەفتەیەک ماوه بۆ شتێكی مه‌زن بۆ هه‌ردوو وڵات و، باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر له كۆتایی دانوستانه‌كاندا بگه‌نه رێككه‌وتنێك ئه‌وا ئاره‌زووی به‌ستنی لووتكه‌یه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ.
لای خۆیه‌وه، گهورهدانوستانكار و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی چین، لیو هی رایگه‌یاند: "له سایه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردان له دانوستانه‌كان پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستهاتووه".