Dildar Baykan Atalay
12 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکدا ئاماژەی بهوه کرد ئێران هاوڕایه لەسەر ئهوهی نهبێت بە خاوەنی چەکی ئهتۆمیی و، ڕایگهیاند: "ئەمڕۆ کۆتاییمان بە جهنگی ئێران هێنا".
له كاتی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی تەلەفۆنیدا بۆ پاڵێوراوی پۆستی حاكمی جۆرجیا، بێرت جۆنز، دۆناڵد ترەمپ باسی له جهنگی ئێران كرد.
ترەمپ ڕایگهیاند: "نازانم بیستووتانە یان نا، بەڵام ئەمڕۆ کۆتاییمان بە جهنگی ئێران هێنا. ئەوان ڕازی بوون کە هەرگیز نەبنە خاوەنی چەکی ئهتۆمیی، ئەمەش ئەو بابەتە بوو کە ئێمە پێداگرییمان لەسەر دەکرد. تەواوی ئامانجمان ئەمە بوو، بە شێوەیەک کە سەدا ٩٥ی ئامانجەکەمان پێکدەهێنا".
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند ڕێککەوتنەکە گەیشتووەتە قۆناغی "پەسەندکردن" لەلایەن ئێرانەوە و، ئەو هێرشانەی بڕیار بوو لە ١١ی حوزەیراندا ئەنجام بدرێن، هەڵوەشاندووەتەوە.