Hakan Çopur
04 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2025
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری سەرۆکایەتی بۆ سیاسەتی "گوشاری هەرە زۆر بۆ سەر ئێران"ی زیندوو کردەوە و واژووی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کە بریارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو لە کۆشکی سپی کۆببێتەوە، سیاسەتێکی نوێی لەبارەی ئێرانەوە گرتە بەر.
ترەمپ، بڕیاری سەرۆکایەتی بۆ سیاسەتی "گوشاری هەرە زۆر بۆ سەر ئێران" کە لە خوولی یەکەمی سەرۆکایەتی خۆیدا بەڕێوەی بردبوو، جارێکی دیکە زیندوو کردەوە و واژووی کرد.
دۆناڵد ترەمپ لە کاتی واژووکردنی بڕیارنامەکە ڕایگەیاند، لە "واژوو کردنی ئەم بەڵگەنامەیە خۆشحاڵ نیم" و ڕاشیگەیاند، "هیوادارم ناچار بە کەڵک وەرگرتن لەو بڕیارە نەبین".