Muhammet Kurşun,???
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
تاران – AA
كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی هێرشكردن به مووشه‌ك ته‌قینه‌وه لەناو کەشتییە نەوتهەڵگرەكهیاندا له سنووره ئاوییه‌كانی شاری جیدده رۆژئاوای سعوودیه، روویدا بێت .
كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران به میدیای ده‌وڵه‌تی ئێرانی راگه‌یاندووه كه له‌وانه‌یه ته‌قینه‌وه‌كان له ناو تانكهرکەشتییهكهیاندا له سنووره ئاوییه‌كانی شاری جیددە بۆ ئه‌نجامدانی هێرش به ئاراسته‌كردنی دوو موشه‌ك بگه‌ڕێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كاتێكدا کەشتییە نەوتهەڵگرەکە خه‌ریك بووه ده‌ربچێت له ده‌ریای سوور ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه، به‌هۆیه‌وه هه‌ردوو كۆگای سه‌ره‌كی کەشتییەکە زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام كه‌س بریندار نه‌بووه.
کەشتییە نەوتییەکە كه ناوی Sabity ه و ٦٠ میل له به‌نده‌ری جیدده دوور بووه له كاتژمێر ٠٥:٠٠ بۆ ٠٥:٢٠ به كاتی ئێران دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیا تیایدا روویداوه.