Mehmet Arif Altunkaynak,1 23
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ماردین – AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ئه‌نجام ده‌ده‌ن، توركیا له سه‌ر سنووری سووریا ده‌ستی كردووه به جموجۆڵ.
دوای ئه‌وه‌ی پێرێ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست ده‌كه‌ین به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان بۆ رزگاركردنی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز"، جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
له ژماره‌یه‌ك ناوچه به درێژایی هێڵی سنووری له‌گه‌ڵ قه‌زای قامشلو كه له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه له قه‌زای نسێبین-ی پارێزگای ماردین ده‌ست كراوه به دروستكردنی به‌ربه‌ست له خۆڵ.
به‌رزایی به‌ربه‌سته‌كان نزیكه‌ی دوو مه‌تر ده‌بێت و ٥٠٠ مه‌تر له سنووره‌وه دوورن.
هه‌روه‌ها له هه‌مان ناوچه له توركیاوه ئه‌و به‌ناو ئاڵایانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌بیندرێن و ماوه ماوه‌ش له ناوچه‌كه ده‌بیندرێت كه به ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌گوازرێنه‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی گرتبه‌ری رێوشوێنی ئه‌منی له دیوی توركیا یه‌كه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌ی سنوورپارێزی دوو دهورییهكانیان چڕكردۆته‌وه.