Yosra Ouanes,Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
تونس - AA
سه‌ركۆماری تونس، باجی قائید سبسی به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌و به‌رپرسانه‌وه وه‌رگیراوه كه نه‌یانویست ناویان بڵاوبكرێته‌وه، سبسی كه جارێکی دیکە باری ته‌ندروستی تێكچووه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی تونسی پایته‌خت.
هیچ ورده‌كاریه‌ك له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی سبسی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
هاوكات له میدیای تونس‌دا هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سبسی له ٢٧ی حوزه‌یرانی رابردوودا، به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له یەکی ته‌مووزدا نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.