جيهان

تێکشکانی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی رووسی لە دەریای باڵتیک

هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی رووسی لە جۆری Ka-29 لە دەریای باڵتیک تێکشکا و ئەندامانی تیمەکەی گیانیان لەدەستدا کە دوو فڕۆکەوان بوون.

Sarmand Hameed  | 13.04.2018 - نوێکردنەوە : 14.04.2018
تێکشکانی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی رووسی لە دەریای باڵتیک

Moskova

مۆسكۆ - AA

هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی رووسی لە جۆری Ka-29 لە دەریای باڵتیک تێکشکا و ئەندامانی تیمەکەی گیانیان لەدەستدا کە دوو فڕۆکەوان بوون.

بەپێی بەیاننامەیەکی ناوەندی راگەیاندنی کەشتیگەلی رووسیا لە دەریای باڵتیک، هێلێکۆپتەرێکی سەربازیی لەمیانی ئەرکەکەیدا لە دەریای باڵتیک کەوتەخوارەوە و لە ئاکامدا هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستدا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تاکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی هۆکارەکانی کەوتنەوەی رووداوەکە، و روونیشکراوەتەوە کە فڕینی هێلێکۆپتەرەکە لە کەشێکی ئاساییدابووە.

جێی ئاماژەیە هێلیکۆپتەری Ka-29 بەمەبەستی گواستنەوەی سەربازیی دروستکراوە بەهۆی ئاسان نیشتنەوەی لەسەر کەشتی جەنگی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın