Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
مۆسكۆ - AA
له ئاکامی تێکشکانی هەلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی رووسی له جۆری Ka-52 له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، دوو فڕۆكه‌وان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، هەلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی له جۆری Ka-52 له ناوچەیەکی رۆژهه‌ڵاتی سووریا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، هەلیكۆپته‌ره‌كه دوو فڕۆكه‌وانی تیادابووه و هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زانیارییه بەراییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هەلیكۆپته‌ره‌كه به هۆی كێشه‌یەکی ته‌كنیكییه‌وه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.