Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
11 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
لویسڤایلی - AA
تەرمی بۆکسەری بەناوبانگی جیھانی محەمەد عەلی کلای لە گۆڕستانی کەیڤ ھیل بە خاک سپێردرا.
لە دوای ئەوەیی تەرمی ئەفسانەی بۆکسەری جیھان محەمەد عەلی لە شەقامەکانی لویسڤایلی دەسوڕێندرێتەوە تەرمەکەی لە گۆڕستانی کەیڤ ھیل نێژدرا.
لە مەراسیمی ناشتنی تەرمەکە تەنھا خانەوادەی محەمەد عەلی کلای ئامادەبوون.
ھاوکات چەند کەسێکی بە ناوبانگی جیھانی وەک مایک تایسن، لینۆکس لویس و ئاکتەری بە ناوبانگ ویل سمیس و نزیکانی محەمەد عەلی تابوتەکەیان ھەڵگرت و لە نێو ئۆتۆمۆبێل داینا.
وا چاوەڕان دەکرێت دوا مەراسیمی ماڵئاوای لە محەمەد عەلی کلای لە ناوەندی کەی ئێف سی یوم ئەنجام بدرێت و ١٥ ھەزار لە ھاوادانی ناوبراو بەشداری بکەن.
لەو مەراسیمەش چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بیل کلینتۆن، ئەکتەری بەناوبانگ ویل سمیس و کۆمێدیان بیلی کریستال، پێشکەشکاری وەرزشی بریانت گومبێل وتارێک پێشکەش بکەن.