بەیروت
ئەمرۆ 27ی كانوونی یەكەم لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە ناوچەی عەین مرەیسە تەقینەوەیەكی بەهێز روویدا.
تەقینەوەكە سەیارەیەكی بۆمبرێژكراو بوو و لەبەردەم وەزارەتی كۆچوكۆچبەران تەقیەوە و دەست بەجێ هێزە ئاشتیپارێزەكان و تیمە فریاگوزاریەكانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی تەقینەوەكە.
سەرچاوەكان باسی ئەوە دەكەن كە ژمارەیەكی زۆری خەڵك لەو تەقینەوەیەدا كوژران و برینداربوون.
بە گوێرەی ھەواڵی ئاژانسی لوبنان راوێژكاری سیاسی سەرۆكوەزیرانی پێشووی لوبنان سەعد ئەلحەریری و وەزیری پێشووی ئابووری حەمەد شاتاح و پێنج كەسی دیكە لەو تەقینەوەیەدا گیانیان لە دەستداوە.
تا ئیستا ھیچ لایەنێك بەرپرسارێتی خۆی لەم تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.