Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی تەلئەبیادی سەر بە پارێزگای رەققە لە سووریا روویدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە نێوخۆییەکان دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم بینای شارەوانی تەلئەبیاد تەقییەوە کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی پەیەدە دایە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە. دوابەدوای تەقینەوەکەش ژمارەیەک ئوتۆمبێلی فریاگوزاری لە شاری ئۆرفاوە رەوانەی دەروازەی گومرکی ئاکچەکالە کران، بۆ ئەوەی لە ئەگەری هێنانی برینداران بە زووترین کات بگەیەنرێنە نەخۆشخانە.