Safvan Allahverdi,???
15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جه‌یمس جیفری به ئاماژه‌دان به سه‌ركرده له رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه فه‌رهاد عه‌بدی شاهین كه به 'فه‌رهاد كۆبانی' ناسراوه، رایگه‌یاند "ئێمه پشتگیری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) ده‌كه‌ین، نه‌ك كه‌سانێك. ئه‌م پشتگیرییه‌ش كاتییه و بۆ قۆناغێكه".
جه‌یمس جیفری و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ناتان سالێس دوای كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی میدیاكارانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا و جێگیركردنی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌وێ جيفری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چه‌ند دڵنیاییهكیان له توركیا وه‌رگرتووه و گوتی: "ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه ره‌وانه‌ی ئه‌وێ ده‌كرێنه‌وه كه له‌و ناوچه‌یه‌ی باكووری سووریاوه هاتوون و ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنی رێساكانی كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت. له‌مباره‌یه‌وه توركیا له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ كۆمیسیارهكه و ئه‌مریكا. ٣٥٠ هه‌زار كورد له‌نێو ئه‌و پهنابهرانهدان. به‌شێك له‌و كوردانه له ده‌ست داعش رایان كردووه و ئه‌گه‌ر راستیتان ده‌وێ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشیان به‌هۆی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه رایان كردووه. ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به پشتگیری ئه‌مریكا بۆ سه‌ركرده له رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه فه‌رهاد عه‌بدی شاهین كه به 'فه‌رهاد كۆبانی' ناسراوه، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا گوتی: "ئێمه پشتگیری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) و ئیداره‌كه‌ی ده‌كه‌ین له دژی داعش، نه‌ك كه‌سانێك. ئه‌م پشتگیرییه‌ش كاتییه و بۆ قۆناغێكه. له‌گه‌ڵ هیچ گروپێك له‌سه‌ر داهاتووی سووریا رێككه‌وتنمان نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌وێ هه‌ره‌سهێنانه به داعش. دیدگای ئێمه بۆ سووریا وه‌ك ئه‌وه‌ی له بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه و پاك و بێگه‌رده كه ته‌واوی سوورییه‌كان له‌خۆ بگرێت. ده‌بێ ئه‌مه بۆ سه‌رجه‌م گروپه‌كان باس بكه‌ین، وه‌ك چۆن كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین له باكووری سووریا، له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش له ئۆسلۆ و قاهیره له كۆبوونه‌وه‌داین".