Muhammet Ali Kemal
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
لەندەن- AA
لەدوای هەڵبژاردنی پێشوەخت کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە شانشینی یەکگرتوو ئەنجامدرا، سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆکوەزیران، تێریزا مەی، حکوومەتی نوێی پێکهێنا.
دوای ئەوەی پارتی پارێزگاران بە سەرۆکایەتی تێرێزا مەی نەیتوانی ژمارەی پێویستی کورسی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت پێکبهێنێت و ٣١٨ کورسی بەدەستهێنا، دەستی بە هەوڵەکانی بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەیەک کرد و ناوی ئەو کەسانەی لە حکوومەتە نوێیەکەی مەی-دا بوونیان هەیە، ئاشکراکرا.
لە کابینەی نوێدا، زۆرێک لە وەزیرەکان پێگەی خۆیان پاراستووە و لەنێو ئەوانەشدا وەزیری کار و کاروباری خانەنشینان، دامیان گرین کە میدیای بەریتانی بە ''دۆستی مەی و هاوبەشی نزیکی ناوبراو'' ناویدەبات، کرایە جێگری سەرۆکوەزیران. هاوکات مایکڵ گۆڤ، کە لەو حکوومەتانەی لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە لەنێوان ٢٠١٠-٢٠١٦دا پێکهێنراوە، ژمارەیەک پۆستی جۆراوجۆری وەرگرتووە، کرایە وەزیری ژینگە، خۆراک و کاروباری گوندەوارەکان و دووبارە هاتەوە نێو حکوومەت.