Övünç Kutlu
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٥ دۆلار و دوو سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٥ دۆلار و ٢٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٤ دۆلار و ٩٩ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٥وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٠٧ به‌رزبووەتەوە و به ٤٥ دۆلار و دوو سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٤٢ دۆلار و هەشت سه‌نت فرۆشرا.
بازاڕەکان سەرنجیان لەسەر پاکێجی نوێی هاندانە لە ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە بڕەکەی یەک تریلیۆن دۆلارە.
ئەو پاکێجی هاندانە کە دوێنێ لەلایەن پارتی کۆماری پێشکەش بە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرا، ئەگەر لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی زۆرینەی پێویست بەدەست بهێنێت، پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.
لە کاتێکدا به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی کردووەتە سەر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوەروانییەکانی بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر سووتەمەنی لە ئەمریکا، هاوکات بەردەوام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، ٢٠ مليۆن کەسی تێپەڕاندووە و گیانلەدەستدان بەو پەتایە ٧٣٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٥ دۆلار و ٢٤ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٣٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ٩٤ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.