هەولێر
حەمید حوسێن
بەشێك لە چالاكوانانی سیاسی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی كوردستان گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا . لە گەردبوونەوەكەدا بە مەبەستی پشتگیری كردن لە خەڵكی كۆبانی رێپێوانێكیان لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ بەردەم نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر ئەنجام د.
خۆپێشاندەران بە ئامانجی گەیاندنی نوسراوێك بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان كە تیایدا داوای پشتگیری لە خەڵكی كۆبانی كراوە بەرامبەر هێرشەكان رێكخراوی دەوڵتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) .
چەند رۆژێكە رێكخراوی داعش هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر گوندەكان و ناوچەكانی دەوروبەری كۆبانی ئەنجام داوە و خۆپێشاندەران لەو باوەڕەدان كە بۆ ئەوەی شنگالێكی دیكە روونەداوەتەوە، پێویستە یارمەتی خەڵكی كۆبانی بدرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش.
تارا حوسێن چالاكوانی سیاسی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: مەبەست لەو كۆبونەوەیە گەیاندنی دەنگی خەڵكی كۆبانییە بۆ بەپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان و پێویستە یارمەتی زیاتر كۆبانی بدرێ و داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین كە پاڵپشتی لە خەڵكی كۆبانی بكەن .
تارا حوسێن بوونی داعش لە ناوچەكە نەك تەنیا بە هەڕەشەك بۆ سەر كوردستان بەڵكوو بە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر كۆمەڵگای جیهانی دەزانێ بۆیە داوای كرد كە نەتەوەیەكگرتووەكان دەستبەجێ فریای خەڵكی كۆبانی بكەن.
ئەو چالاكوانی سیاسیەی جەختی لەوەشكردەوە كە یارمەتی سەربازی و مرۆڤی بۆ كۆبانی پێویستە بۆ ئەوەی رووبەڕووی داعش ببنەوە.
لە خۆپێشاندانەكەدا نوێنەری چەندین پارت و رێكخراوی هەرێمی كوردستان بەشداریبوون.