Ömer Koparan,Adham Kako
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
عه‌فرین\عه‌زاز- AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه تیرۆریستانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه له میانی هه‌ڵاتنیاندا له ماڵێكی ناوه‌ندی عه‌فرین چاندبوویان، شه‌ش ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون به ژێر داروپه‌ردووه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له عه‌فرین، خێزانێكی شه‌ش كه‌سی، له‌دوای كۆتاییهاتنی پێكدادانه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
دوای ماوه‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئه‌و بۆمبه‌ی كه تیرۆریستانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه له ماڵه‌كه‌دا چاندبوویان ته‌قییه‌وه.
خێزانه‌كه بوون به ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كه‌یانه‌وه كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه داڕووخا، دواتر ته‌رمی ژنێك له ژێر داروپهردووهكهدا ده‌رهێنرا و منداڵێكیش به برینداریی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
تیمه شاره‌زاكانی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه.