Aleyna Çil
04 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
بەهۆی کارەکانیان لە سەر "دۆزینەوە و کارلێکی خاڵە کوانتەمییەکان" خەڵاتی نۆبڵ ٢٠٢٣ لە بواری کیمیا، بەخشرایە هەر یەک زانایان مۆونگی باویندی و لۆویس ئی. بروس و ئەلێکسی ئای. ئێکیمۆڤ.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە ئەکادیمیای شاهانەی سوید بەڕێوەچوو، خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٣ لە بواری کیمیادا بەخشرایە زانایان ئێکیمۆڤ و بروس لە پای کارە سەربەخۆکانیان کە خاڵە کوانتەمییەکان پێکدەهێنێت لەگەڵ زانا باویندی کە ئەم بەرهەمە کیمیاییەی لە ڕەگەوە گۆڕی.
ئاماژە بەوە کرا کە خاڵە کوانتەمییەکان لە پەرەپێدانی گڵۆپی لید و ڕووناک کردنەوەی شاشەی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن بە تەکنەلۆجیای QLED و لە نەخشەکێشانی شانە بایۆلۆجییەکان لە بایۆکیمیا و پزیشکیدا بەکارهێنراون.