Adham Kako,Mohamad Misto,Mohammed Baqi Hussein
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
دانیشتوانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له‌ژێر گه‌ماری رژێمی ئه‌سه‌د دان، به‌ناچاری په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ژێرزه‌مینه تاریكه‌كان و بێ نان و ئاو له‌خه‌می رزگاركردنی گیانی خۆیاندان له بۆردومانه‌كانی رژێم، كه سه‌رباری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست درێژه‌ی هه‌یه.
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، سه‌رباری بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی مرۆیی و ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه، له‌ژێر بۆردومانی رژێمی ئه‌سه‌ددایه.
خه‌ڵكی سڤیلی غوته، له‌به‌ر نه‌بوونی په‌ناگه‌یه‌كی گونجاو له ده‌ره‌وه، ناچار په‌نایان بۆ ژێرزه‌مینه‌كان بردووه، هه‌رچه‌نده بێ كاره‌با و ئاو و خۆراكن.
په‌یامنێری ئانادۆڵو دیمه‌نی یه‌كێك له‌و ژێرزهمینانهی تۆماركردووه و سه‌ختیی ژیانی ئه‌و خێزانانه‌ی خۆیان تێدا حه‌شارداوه، خستووه‌ته‌ڕوو.
دایکی محه‌مه‌د كه له هێرشه‌كانی پێشتردا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه ده‌ڵێت،"دایكێكم خاوه‌نی نۆ منداڵم. سوێند ده‌خۆم 10 رۆژه منداڵه‌كانم برسین. ده‌چمه ده‌ره‌وه هه‌ندێك مه‌عده‌نوس و کاهو و شتی له‌و جۆره‌یان بۆ په‌یداده‌كه‌م. ناتوانم شتێك بدۆزمه‌وه سكیان تێربكات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانم لێره بیانبه‌مه ده‌ره‌وه، ناتوانم بیانشۆم".
باوکی وه‌لید کە خاوەنی پێنج منداڵه ده‌ڵێت، "لێره‌دا دووچاری هه‌موو قه‌یرانێك بووینه‌وه و خۆمان له‌به‌ریدا راگرت. به‌ڵام هیچی وه‌ك ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی سه‌خت نه‌بووه. به‌دڵنیاییه‌وه به‌درێژایی مێژوو به‌سه‌ر هیچ كه‌سدا نه‌هاتووه. نه منداڵ و نه پێگه‌یشتوو ناتوانێت خۆی له‌به‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا بگرێت".
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه به ژماره‌یه‌ك شارۆچكه‌ی و ناحیه‌وه رووبه‌ره‌كه‌ی 104 كیلۆمه‌تر دووجایه و ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریای تێدا ده‌بینرێت. زیاتر له پێنج ساڵه 400 هه‌زار سڤیل كه نیوه‌یان منداڵن، له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمی سووریادان و به‌چڕیش هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
له‌ئێستاشدا سه‌رباری بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ ئاگربه‌ست و بڕیاری رووسیا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست كه رۆژانه‌ی خۆی له پێنج كاتژمێردا ده‌بینێته‌وه، رژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.